گوڵاڵە.. تیرۆریستانی داعش دەستڕێژی گوللەیان لە هاووڵاتیانی سڤیل کرد و سێ کەس کوژران

لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە تیرۆریستانی داعش دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک هاووڵاتی کرد و پێنج کەس کوژران و بریندار بوون. نیهاد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمشەو چوارشەممە تیرۆریستانی داعش لە نزیك بازگەی حەلوان لە دەروازەی ناحیەی گوڵاڵە دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل کردووە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوونە”. گوتیشی: “بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین كراون بۆ چارەسەر و پۆلیس ناوچەکەی گەمارۆ داوە و تیرۆریستەکانیش هەڵاتوون”.