بەرنامەی پاداشت لەپێناو دادپەروەریی ئەمریکا، ە لە بەرامبەر ئەو زانیارییەی، کە بیگەیەنێتە سەرکردەکانی تۆڕی دارایی حزبوڵای لوبنانی، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری دیاری کردووە. دیارترین ئەو کەسانەی واشنتۆن پاداشتی بۆ دەسخستنی زانیاری لەبارەیان تەرخان کردووە، بریتین لە (محەمەد قەسیر و قاسم ئەلبەزال و عەلی قەسیر). واشنتۆن ئەو کەسانەی بە دابینکەری ملیۆنان دۆلار بۆ باڵی سەربازیی حزبوڵا تۆمەتبار کردووە. بەرنامەی پاداشت لەپێناو دادپەروەری دەڵێت ئەو سێ کەسە بەرپرسیشن لە بردنی نەوت و شاردنەوەی، هەروەها پاراستنی پێگەی ئێران لە ناوچەکە ڕۆڵیان هەیە. ئەمریکا ئەو سێ کەسەی بە فرۆشتن و دزینی کانزاکان و تەرخانکردنی داهاتەکەیان بۆ حزبوڵای لوبنان تۆمەتبار کردووە. هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر هەریەکە لە (محەمەد قەسیر و قاسم ئەلبەزال و عەلی قەسیر، نەبیل قائۆک و حەسەن ئەلبەغدادی)دا سەپاندووە و بە تیرۆریست ناوی بردوون.
ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار بۆ زانیاریدان لەبارەی سێ سەرکردەی حزبوڵڵا تەرخان دەکات
