پەرلەمانتارێكی پێشووی یەكێتی بە كۆرۆنا گیانی لەدەست دا

پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا. عەدنان حوسێن، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی کۆچی دوایی عاسی حوسێن، پەرلەمانتاری پێشووی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق و پێشمەرگەی دێرین، بۆ (باسنیوز) پشتڕاست کردەوە. عەدنان حوسێن ئاشکراشی کرد، کە عاسی حوسێن، کە خەڵکی شارۆچکەی خورماتوو بوو، لە سەردانێکی خێزانیدا بۆ تورکیا، تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و لەوێ گیانی لەدەست دا.