درەنگانێكی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێكی تیرۆیستیی داعشەوە، كارمەندێكی پۆلیسی نەوتی باكوور لە سنووری ناحیەی یایچی سەر بە قەزای كەركووك گیانی لە دەست دا. ئەمڕۆ سێشەممە 27/10/2020، عەلی موتەشەر، جێگری بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك بە (باسنیوز)ی راگەیاند:” درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش بە چەكی قەناس تەقەیان لە پاسەوانی بیری ژمارە 10 لە كۆمپانیای غازی باكوور لە خەبازە كرد، بەوهۆیەوە كارمەندێكی پۆلیس بە ناوی (لەتیف رەحمان) كە بە ڕەگەز كوردە و دانیشتووی گەڕەكی كۆماریی شارۆچكەی خورماتووە، فیشەكێك بەر دەمی كەوتووە و گیانی لە دەست داوە.” گوتیشی: “پاش پشكنین بۆ تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی كەیوان، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری ئازادی كرا بە مەبەستی پشكنینی زیاتر.”
كەركووك… لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش كارمەندێكی پۆلیسی نەوتی باكوور گیانی لە دەست دا
