سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند كە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بێلایەنانە و بە بەرپرسیارێتییەوە دانیشتنەكانی پەرلەمان بەڕێوە دەبات و وەك دامەزراوەیەكی باڵای هەرێمی كوردستان، كارەكانی لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجام دەدات. شاسوار عەبدولواحید، بازرگانی قەرزاری خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە سەرۆكایەتیی گرووپێكی پۆپۆلیستی دەكات، پاش كۆبوونەوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ی پەرلەمانی كوردستان، هێرشی كردۆتە سەر دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان. لە بەرامبەردا مونا قه‌هوه‌چى، سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان به (باسینوز)ى ڕاگه‌یاند: “په‌رله‌مانی كوردستان گه‌وره‌ترین و باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه له هه‌رێمی كوردستان، شوێنی نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی فه‌رمی و یاسایی هه‌یه و له چوارچێوه‌ی پەیڕەوی ناوخۆ ئه‌ركه‌كانی ڕایی ده‌كات”. ڕوونیشی كردەوە، ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، بریتییه له ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاردان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كان و دەستنیشانكردنی په‌یوه‌ندیی یاسایی له‌گه‌ڵ دهسهڵاتهكانیتر و چەند پرسێكی دیكە، بۆیە ”گرنگه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان رێز له‌م دامه‌زراوه باڵایه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرن كه هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستانه و شوێنی داكۆكیكردنه له مافه‌كانی هاووڵاتیان، ناكرێت به‌شێك له حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و سه‌ركرده‌كانیان لێدوانی ناشیرین و نه‌گونجاو ده‌رهه‌ق به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان بده‌ن، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بێ لایه‌نه و به‌وپەڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بەڕێوە دەبات”.
مونا قه‌هوه‌چى: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بێلایەنە و بە به‌رپرسیارێتییه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بەڕێوە دەبات
