ئەمشەوی هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی هاووڵاتییانی توركیا و یۆنان كرد بە هۆی ئەم بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ ناوچەكانی كەناراوی دەریای ئیجەی گرتەوە. مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی ناوچەكانی كەنار دەریای ئێجە دەكەن، نزای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەکەن. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستەكەیدا دووپاتی كردووەتەوە “لەم کاتە سەختەدا، ھاوخەمی خەڵکی تورکیا و یۆنانین”.
پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی توركیا و یۆنان
