لە سنووری پارێزگای موسەننا، بۆریی نەوتی عێراق دەتەقێندرێتەوە. تەقینەوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 31-10-2020 لە ناوچەی مەسیعیدە لەسەر نزیک رێگای خێرا لە پارێزگای موسەننا بۆرییەکی ستراتیجیی گواستنەوەی نەوتی کردووەتە ئامانج. تا ئێستا هۆکار و زیانە ماددی و مرۆییەکانی تەقینەوەکە نەزاندراوە و میدیا عێراقییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە بارەگایەکی میلیشیاکانی حەشد شەعبی لە نزیک بۆرییە نەوتییەکە بووە.
بەڤیدیۆ.. بۆرییەکی نەوتی عێراق دەتەقێندرێتەوە
