ئه‌مڕۆ 1/11/2020، پیاوانی فریاگوزاری توركیا، پیاوێكی ته‌مەن 70 ساڵی رزگار ده‌كه‌ن، كه 34 كاتژمێر له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخا‌و ماوه‌ته‌وه. وه‌ك (سكای نیوز) بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكایه‌تی كارگێڕی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری ئه‌زمیر خۆی له 49 كوژراو داوه و هه‌روه‌ها گوتیشی: “هاوكات پیاوانی فریاگوزاری چه‌ندان لاشه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان ده‌رهێناوه”. له دوورگه‌ی سامۆسی یۆنانیش دوو هه‌رزه‌كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و 19 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه. په‌یمانگه‌ی كاندیلی، كه باره‌گاكه‌ی له ئیستەنبۆڵە ئاشکرایکرد کە ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سامۆس، له ده‌ریای ئیجه‌ی داوه، 6.9 پله‌ی ره‌خته‌ر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیاش ئاماژەی بەوەداوە، کە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به هێزی 6.6 پله‌و قوڵایی 16 كیلۆمه‌تر بووه. بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی سفیریهیسار له ئه‌زمیر وه‌ك تسۆنامییه‌كی بچوك بووه، كه ئه‌مه‌ش خنكانی ئافره‌تێكی به‌ساڵاچووی لێكه‌وتۆته‌وه، له دوورگه یۆنانییه‌كه‌شدا خه‌ڵك پێیان وابووه بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌رتاسه‌ری توركیا و ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانیشی گرتۆته‌وه و سه‌دان بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ی بچوكیشیان به‌دوادا هاتووه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری رایگەیاندووە کە بوومه‌له‌رزه‌كه له توركیا 896 كه‌س برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه. فریاگوزاری توركیا، دوای نیوه شه‌وی دوێنێ، پیاوێكی به‌ساڵاچوو، كه ناوی ئه‌حمه‌د ستیم و ته‌مه‌ن 70 ساڵییه له‌ژێر داروپەردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخا‌و رزگار ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌جێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌گوازنه‌وه. فه‌خره‌دین قۆجه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا تویتێكی كردووه و نووسیویه‌تی: پیاوه‌كه گوتوویه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نا‌ئومێد نه‌بووه. تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری تا به‌ره‌به‌یانی سێیه‌مین رۆژی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رده‌وام بوونه له گه‌ڕان به‌دوای قوربانیان و ژێركه‌وتووانی 9 باڵه‌خانه‌ی رووخا‌و له ئه‌زمیر. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری دەڵێت: “زیاتر له 5700 كه‌س له ئاژانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و شاره‌وانی و رێكخراوه ناحكوومیه‌كان كارا كراون بۆ كاری فریاگوزاری و سه‌دانی دیكه‌ش ته‌رخان كراون بۆ دابه‌شكردنی خۆراك و یارمه‌تی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه”. توركیا له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌یه و له ساڵی 1999 دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز، باكووری رۆژئاوای توركیای گرته‌وه و نزیكه‌ی 18 هه‌زار كوژراوی لێ كه‌وته‌وه‌م هه‌روه‌ك یۆنانیش بێ به‌ش نه‌بووه له‌م جۆره قوربانیانه‌ی بوومه‌له‌رزه دا. له كاتێكدا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو پشێوییه‌ك كه‌وتبووه نێوان توركیا و یۆنان، به‌ڵام له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو دا، به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات نامه‌ی هاریكاریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆڕیوه‌ته‌وه، توركیا، كه كوژران و زیانێكی زۆری لێ كه‌وتووه سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، كه به ده‌ركردنی به‌یاننامه پاڵپشتی خۆیان ئاراسته كردوون. بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتێكدایه، كه توركیا به‌ده‌ست باری ناهه‌مواری ئابووری و په‌تای كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت و تا ئێستا له توركیا زیاتر له 10 هەزار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
توركیا.. پیاوێك دوای 34 كاتژمێر له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخاودا رزگار دەکرێت
