لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێ کە بە هۆی بڵاوکردنەوەی گرفتە ڤیدیۆی کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ، سکاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەند دینا تۆمار دەکرێ. لە ڕوونکردنەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە “لە چەند رۆژی رابردوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە لەلایەن هەنەرمەند (دینا) تۆمار کراوە و تیایدا بە دەنگی خۆی دینا خان تانەوتەشەر لە پۆلیسی هاتوچۆ دەدات و دەڵێ ئەوە ئوتۆمبێلی پۆلیسی هاتوچۆیە و دەمامکی نەبەستوە و خەڵکیش سزا دەدات لەسەر نەبەستنی دەمامک”. پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاتدووە “لە بەدواداچوونی ئێمە دەرکەوت کە پۆلیسەکەی هاتوچۆ بە تەنیا بووە و کەسی لەگەڵ نەبووە کە بەپێی بڵاونامەی وەزارەتی ناوخۆی ژمارە52 دیاری کراوە کە تەنیا لەو حاڵەتەی کە شۆفێر سەرنشینی لەگەڵ بێت دەبێت دەمامک ببەستێت، کاتێک بە تەنیا بێت نە پێویستە دەمامک ببەستێت نە کەسیش لەسەری سزا دەدرێت”. لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە مافی خۆی دەزانێ سکاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەند دینا تۆمار بکات.
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر دینا تۆمار دەکات
