شەوی چوارشەممە لە سنووری لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک منداڵێکی کچی تەمەن چوار مانگ لەلایەن دایکییەوە کوژرا. موقەدەم هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “شەوی چوارشەممە(٤-١١-٢٠٢٠) لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک کچێکی تەمەن چوار مانگ بە ناوی( شارۆن دینس) لەلایەن دایکیەوە کوژرا و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس هۆکاری رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دایک و باوکی منداڵەکە بووە”. گوتیشی: “ئەو کچە چوار مانگییە بووەتە قوربانیی کێشەی نێوان دایکی و باوکی و تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٠٦ دەستگیر کراوە”.
دهۆک.. منداڵێکی چوار مانگ لەلایەن دایکییەوە کوژرا
