مانگی ڕابردوو 106 كەس لە ناو بەغدا كوژراون

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی پزیشكی عێراقی ئاشكرای كرد كە لە ماوەی مانگی ئۆكتۆبەری رابردوودا، 106 تەرمی كەسانی كوژراو گەیەندراونەتە بەڕێوەبەرایەتیی پزیشكی داد لە بەغدا. بەپێی سەرچاوەكە، 106 كەسەكان بە ڕێگە و رووداوی جیاوازەوە لە ماوەی مانگی رابردوودا كوژراون. ئاشكراشی كردووە كە لە ناو كوژراوەكاندا، 39 كەس هەن كە گوللە بە جەستەیانەوە بووە، 26 كەسیش بەهۆی لێدانی كارەباوە كوژراون، 34 كەسیش بە سوتاندن كوژراون. هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە حەفت جەستەی تری خەڵكی عەرەب و بیانی دەرەوەی شارەكەی وەرگرتووە، لێكۆڵینەوەیان تێدا دەكات.