ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، پەیامێكی بڵاو كردەوە. لە پەیامەكەدا هاتووە “به‌داخه‌وه له به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لایه‌نه شیعی و سوننه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ به‌شداری لیسته كوردستانییه‌كان و بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش و شه‌راكه‌ت و ته‌نانه‌ت ڕه‌چاونه‌كردنی ماف و شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش كه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به‌شێكه له هاووڵاتییانی عێراق، یاسای قه‌رزی تێپه‌ڕاند كه ده‌سه‌ڵات ده‌دات به وه‌زیری دارایی بۆ قه‌رزكردن بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه دژی بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و شه‌راكه‌ت وعێراقی تازه‌یه، له هه‌مان كات ئه‌و چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ڕای گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق”. دەستەی سەربەخۆ چەند خاڵێكی لە پەیامەكەیدا راگەیاندووە كە ئەمانەی خوارەوەن: 1- سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی لیسته كوردستانیه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین كه به‌یه‌كه‌وه تا به‌ره‌به‌یان پارێزگاریان له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌موو هه‌وڵێكیان دا تا ئه‌و بڕگه‌یه دوابخرێ كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه لیسته‌كانی شیعه و سوننه گوێیان به‌هیچ ڕێكه‌وتن و بنه‌مایه‌كی شه‌راكه‌ت نه‌دا و یاساكه‌یان به‌بێ كورد تێپه‌ڕاند. 2- داوا له جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراق برهم ساڵح ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور پارێزه‌ری ده‌ستوور و مافه‌كانی هاووڵاتییانی عێراقه و له هه‌مان كات نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له به‌غدا كه ئه‌و یاسایه ڕه‌ت بكاته‌وه و بیگه‌رێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان له‌پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا. 3- له كاتێكدا له ماوه‌ی ڕابردوو زه‌مینه‌سازی باش هه‌بووه بۆ گفتوگۆ و ڕێكه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان دانیشتن و سه‌ردانیش ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پێویسته حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ئه‌و ڕێكه‌وتن و گفتوگۆیانه درێژه پێ بده‌ن و بیكه‌ن بنه‌ما بۆ رێكه‌وتن وگه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. 4- ناكرێ و ڕێگه پێدراو نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی مووچه و قووتی ژیانی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به هه‌ڵوێستی سیاسی و جیاوازیه‌كان بكرێت، چونكه پرسی موچه به‌پێی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به‌شێكه له ماف و شایسته‌ی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران و هیچ بیانووه‌ك نییه بۆ ڕاگرتن و نه‌ناردنی. 5- پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێكه‌وتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له ڕێگه‌ی ناردنی شاندێكی دیبلۆماسی و شاره‌زاوه درێژه به دانوستان بده‌ن له پێناو دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.