بەرگری شارستانی هەولێر چەند رێنوێنییەکی بۆ شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە وەرزی زستان بڵاو کردەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر چەند رێنوێنییەکی لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل لە وەرزی زستاندا بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی11ی2020، بەرگری شارستانی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان ڕەچاوی ئەم رێنوێنییانەی خوارەوە بکەن لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل: 1- لەناکاو مەوەستە، چونکە کۆنترۆل لەدەست دەدەیت.2- ئاراستەی ڕۆیشتنت لەناکاو مەگۆڕە لابدەیت بۆ لایەکی تر یاخود سایدی تر.3- داخستنی تەواوی جامی سەیارەکانت دەبێتە هۆی دروست کردنی شێوە تەم لە جامەکان بۆیە پانکە بەئیش بخە یان گەرمی و بیدا جامی پێشەوە.4- بەهێواشی ئۆتۆمۆبیل لێ بوخڕە و خێرا مەڕۆ.5- لایتەکانت بەئیش خەرە کاتێک تەم ڕوویدا.6- هەردەم هەول بدە نێوانت هەبێت لەگەل ئۆتۆمۆبیل کەی پێش خۆت.7- بەیانیان ئاوی فلچە تاقی بکەرەوە.8- پشتێنی ئەمانی ببەستەو مندال لە پێشەوە دامەنێ.9- سیستەمی Absت چاکبکەرەوە گەر کەموکوڕی تێدایە.