سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ی یاسای قەرزی عێراقی كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن. به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/11/2020، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی یاسای قەرزی عێراقی كۆ ببنه‌وه و بڕیاری پێویست له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه له په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ كورد بده‌ن. بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 12/11/2020، پەرلەمانتارە شیعە و سوننەكان لە پەرلەمانی عێراق، بەبێ خواستی كورد و بێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كورد یاسای قەرزیان پەسند كرد. بەپێی ئەو ماددانەی لە یاسای قەرزدا هاتوون، کە سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەدژی وەستانەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەشێکی ئەو قەرزە وەربگرێت، دەبێت داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون و هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت، پەرلەمانتارانیش بە شیعە و سوننـەوە دەنگیان لەسەر پڕۆژەیاساکە دا.