شنۆ.. دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ و سەڵماس، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ چوارشەممە ١٨ی١١ی٢٠٢٠ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر کوژراون. یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناوی “هاکان محەمەدزادە”یە و خەڵکی گوندی “کریکان”ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەرەکەی دیکەش ناوی “وەسیم فەردین زاده”یە و خەڵک گوندی “پرداوێ”ی شنۆیە. بەپێی هەمان سەرچاوە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەستڕێژیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.