بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لەسەر رێگای دۆمیز – دهۆک بڵاو کردەوە. موقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: “رۆژی پێنجشەممە ١٩ی١١ی٢٠٢٠، لە کاتژمێر ١٠:١٠ خولەکی شەو لەسەر رێگای نێوان دۆمیز – دهۆک رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەی جۆری تایبەت و بارهەڵگرێک روویدا”. ئەوەشی خستووەتە روو، کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندرابووە.
بەڤیدیۆ.. ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای دۆمیز – دهۆک
