پەرلەمانتارێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت کە ئامانجی ئەو پەرلەمانتارانەی باس لە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ سەر بەغدا موزایەدەکردنە و وەک بابەتێک بۆ کۆکردنەوە دەنگ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەکاری دەهێنن. مه‌یاده نه‌جار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “هەوڵ و گوتاری ئەو پەرلەمانتارانەی کە باسى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا تەنیا موزایەدەیەکردنە”. گوتیشی: “ئەو پەرلەمانتارانە باش ده‌زانن كه به پێ مادده‌ى 11 و 121ی ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق كه هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى سیاسیى هه‌یه و خاوه‌نی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسایی خۆیه‌تى و هەوڵی ئەو پەرلەمانتارانە بە واتای ئەوە دێت کە ده‌یانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه مافه‌كانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ون بکەن، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز ئه‌مه‌ى قبوڵ نییه چونكه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن پێگه‌ى به‌هێزى خۆیه‌تى”. ڕوونیشیكرده‌وه: “ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان وه‌ك پارێزگایه‌كى عێراقى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت وه‌ك چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌سرا ده‌كرێت ئه‌مه‌ش كارێكى مه‌حاڵه، چونكه ئه‌مه كارێكى یاسایى و ده‌ستوورى نییه و واتا بەتاڵە و جێبەجێ ناکرێت”. ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: “بۆ چه‌ند مانگێك مووچه‌ى فەرمانبەرانی به‌نداوه‌كان خرایه سه‌ر به‌غدا كه خۆیان داوایان كردبوو به‌ڵام به بیانووى جۆراوجۆر بۆ چه‌ند مانگێك مووچه‌كانیان ڕاگرتن ئینجا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بخرێته سه‌ر به‌غدا ئه‌وكاتیش بیانووى جۆراوجۆر دەهێننەوە، ئه‌و پهرلهمنتارانهش ئه‌و كات و ئێستا موزایهدى جۆراوجۆریان دەکرد ته‌نیا مەبەستیان کۆکردنەوەی دەنگە بۆ هەڵبژاردن”.