وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێژنەی بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کۆ دەبێتەوە. بڕیارە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمرۆ دووشەممە 23-11-2020، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و لەگەڵ لێژنەی باڵای بە جینۆسایدناسانادنی تاوانەکانی داعش، بە ئامادەبوونی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە وەزارەتی ناوخۆ کۆ ببێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکارییە بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش وەک جینۆساید (کۆمەڵکوژی) بەرامبەر خەڵکی باشووری کوردستان بە تایبەت هاووڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. پێشتر لە رێگەی چەند لێژنەیەکەوە، بەڵگە و دۆکیومێنت و وردەکاریی و لێدوانی شاھیدحاڵەکان کۆ کراوەتەوە و ھەوڵ دەدرێت تاوانەکانی داعش بە جینۆساید بناسێندرێن.