ئەمڕۆ پێنجشەممە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند حكوومەتی فیدراڵیی عێراق چاوەڕێی مامەڵەی جیاواز لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بە سەركردایەتیی جۆ بایدن دەكات لە بەرانبەر عێراقدا. وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینی دەكات ئیدارەی سەرۆك بایدن كە لە پارتی دیموكراتییەكانە مامەڵەی جیاواز بێت لەگەڵ عێراقدا وەك لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا. د. فوئاد حوسێن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی “رووسیا تودەی” ئاماژەی بەوە دا جۆ بایدن و وەزیری دەرەوەی ئیدارەكەی یەكەمینایەتی بە دۆسیەی عێراق دەدەن لە كارەكانیاندا. دووپاتیشی كردەوە كە عێراق نایەوێ ببێت بە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە و ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران، چونكە ئەم ململانێیە كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر عێراق.