شەوی ڕابردوو لەناو باخێکی ڕانیە، بەھۆی لێدانی بیری کشتوکاڵییەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین کەسێکیان دەستگیر کرد. بێستوون عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو دوای ئاگادارکردنەوەمان بە بوونی ئامێرێکی بیر ھەڵکەندن کە لەناو باخێکی سنووری شاری ڕانیە سەرقاڵی لێدانی بیرێکی ئاو بوو، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕانیەی چوونە شوێنی لێدانی بیرەکە و توانیان دەست بگرن بەسەر ئامێری بیرھەڵکەندنەکەدا”. گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین گوتیشی: “ھاوکات بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە خاوەنی ئامێری بیرھەڵکەندنەکەش دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستی پێ کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.