پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد شەوی ڕابردوو گەنجێك لە شاری سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی١١ی٢٠٢٠ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی “مەڵكەندی”ی شاری سلێمانی گەنجێك لەنێو كافتریایەكدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.” گوتیشی: “پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، بەڵام پێدەچێت گەنجەكە بە گوللە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.” گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشی گەیاند: “تەرمی ئەو گەنجە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.”