چۆمان.. بە سەدان مین و تەقەمەنی تەقێندرانەوە

لە لایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لە سنووری قەزای چۆمان نزیكەی 600 پارچە مین و تەقەمەنی تەقێندرانەوە. رابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “دوای كۆكردنەوە و هەڵگرتنەوەی سەدان مین و پارچە تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگ، ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 لە چالاكییەكی تیمی تەقاندنەوەی مین و تەقەمەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، لە چاڵێكی دوور لە هاووڵاتیان لە سنووری قەزای چۆمان، نزیكەی 600 مین و پارچە تەقەمەنی تەقێندرانەوە”. گوتیشی: “سەرەڕای دروستبوونی قەیرانی دارایی، تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، بەردەوام لە ئەركدابوونە بۆ هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنییەكان و دوور خستنەوەیان و لەناوبردنیان، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان”.