ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دەدات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی مووچه و بودجه‌ی (2021) تاوتوێ دەکرێ. رۆژانی چوارشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگترین پرسه‌كانی رۆژ تاوتوێ ده‌كات و بڕیار و راسپارده‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و پرسه‌كان ده‌رده‌كات. کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونهوهكەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “یه‌كێك له خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه بریتی ده‌بێت له مووچه و هه‌روه‌ها بودجه‌ی ساڵی (2021) عێراق”. ناوبراو باسی لە هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیان و باشتركردنی بژێوی ژیانیان و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: “14 ملیار دینار به‌سه‌ر زیاتر له‌سه‌ر140 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه كهمدهرامهتانهی به هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا ده‌رفه‌تی كاریان له‌ده‌ستداوه، یاخود سه‌رچاوه‌ی داهاتیان زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه”.