هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی تونێلی پێشڕەو بڵاو کردەوە

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران لەبارەی داخستنی تونێلی پێشڕەو ئاگادار دەکاتەوە. هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی١٢ی٢٠٢٠، تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی١٢ی٢٠٢٠، شەوانە لە کاتژمێر ٨ بۆ ١٢ی شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە. هەروەها هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەکات کە لەو کاتەدا ڕێگای شاخی ئەزمەڕ بەکاربھێنن.