ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌وان خۆپیشاندانه‌كان به پیلانگێڕی بۆ سه‌ر ئەزموونی هەرێمی کوردستان و پارتی‌یش ده‌زانن و خه‌ڵكی نامۆ به ده‌ڤه‌ره‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه. له دوێنێوه به ناوی خۆپیشاندان، له پیره‌مه‌گروون و سه‌ید سادقی سنووری سلێمانی، به ناوی خۆپیشاندانه‌وه باره‌گای چه‌ند حزبێك سووتێندراون به‌ڵام باره‌گاكانی پارتی زۆرتر كراونه‌ته ئامانج و پهﻻماری كادیرانی ئه‌و حزبه‌ش دراوه. له‌مباره‌یه‌وه فازل ڕه‌ئووف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتى له شارى سلێمانى به (باس‌نیوز)ى رٍاگه‌یاند: “ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى ڕوو ده‌ده‌ن ده‌بێ خه‌ڵكه‌كه هۆشیار بێت و بیر بكه‌نه‌وه ئه‌مه كارێكى هه‌ڵه‌یه، دەبێ خەڵک بزانن کە ئەمە موئامەرەیە بۆ بهێزکردنی کوردستان، چونكه ئه‌مه زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت”. ڕوونیشی كرده‌وه: “خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى گرتۆته‌وه، باره‌گاكانى هه‌موو لایه‌ك سووتاوه، به‌ڵام ئێمه ئه‌مه به موئامه‌ره بۆ سه‌ر کوردستان و پارتییشی دەزانین، خۆپیشاندانه‌كانى پیره‌مه‌گروون و ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی سه‌ید سادقیش خه‌ڵكى غه‌ریبه‌ى تێدا به‌شدار بووه، ئه‌مه‌ش هیچ لایه‌ك قازانجى لێناكات”. باسیشی له‌وه كرد كه پارتی به‌م پیلانگێڕییانه زیانی پێ ناگات، به‌ڵام بۆ سنووره‌كه كارێكی باش نییه. گوتیشی: “ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له مووچه بێت، خه‌ڵكى پارتیش مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه كه وه‌ك خه‌ڵكی مامۆستان و پێشمه‌رگه و ئاسایش هه‌موو مووچەخۆرن، ده‌بێت ئه‌مه بزانینن ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ مووچه نیه، ئه‌گه‌ر بۆ مووچه بێت، به‌م شێوه‌یه ره‌فتار ناكرێت”.