وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى تایبەت بە رێککارەکانی خۆپارێزى له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26/12/2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆ لە نووسراوێكدا، کە کۆپییەکی بە (باس‌نیوز) گەیشتووە و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی تایبەت بە رێککارەکانی خۆپارێزى له ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرکردووە، له‌وانه‌ش بڕیار دراوه گه‌شتكردنى هاووڵاتییانى عێراقى له ڕێگه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ وڵاتى لوبنان، قه‌ده‌غه بکرێت هەروەها بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی هاتنی کەسانی بیانی کە لە دوای 15ی12ی2020، لە لوبنان بوون، ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەش کە لە لوبنان دەگەڕێنەوە کەرەنتین دەکرێن بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی.