مشعان جبووری: سوننەكان تا هەرێمی خۆیان دانەمەزرێنن ناحەسێنەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە مشعان جبووری سەركردەی عەرەبی سوننەی عێراق و پەرلەمانتاری خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە دامەزراندنی هەرێمێكی سوننی تاكە زامنی ژیانێكی ئارامە بۆ سوننەكانی عێراق. جبووری لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە كرد كە دامەزراندنی هەرێمی سوننی لە عێراق، دەبێتە تاكە زامنی ژیانێكی ئارام بۆ پێكهاتەی سوننە لە عێراق. هەروەها گوتیشی سوننەكانی عێراق هەوڵ بۆ وەرگرتنی دەسەڵات نادەن لە چوارچێوەی عێراقدا. مشعان جبووری كە سەركردەیەكی سیاسیی دیاری عێراقە، ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر لە هەڵبژاردندا سیستەمی بایۆمەتری بەكار بهێندرێت، ئەوا 60%ی سەركردە سیاسییەكانی عێراق و ڕەوتە سیاسییەكان ناچار دەبن گۆڕەپانی سیاسی بەجێ بێڵن، ئەگەر ئەو سیستەمەش بەكار نەهێندرێ، ئەوا زمانی چەك و دەسەڵاتی میلیشیاكان لە وڵاتەكە درێژەی دەبێت.