لە نێو شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە ماڵێك دەكرێ

لە نێو شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە ماڵێك دەكرێ و پۆلیسیش زانیاری لەبارەی رووداوەکەوە دەخاتە روو. نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللە لەماڵێک کراوە، بەو ھۆیەوە پیاوێک بەسەختی بریندار بووە”. گوتیشی: “ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای وەرگرتنی گوتەی بنەماڵەی بریندارەکە دەرکەتووە ئەوان ھیچ کێشەیەکیان نییە و تاوانبارەکانیش ھەڵھاتوون و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون”.