ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای لێپرسینه‌وه له وه‌زیری نه‌وت ده‌كا به تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی پاره و ئاماژه به‌وه ده‌كا ساڵانه 10 ملیار دۆلاری له پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان به فیڕۆ داوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31/12/2020، فه‌یسه‌ڵ عیساوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم گواستوویه‌تییه‌وه، داوای كردووه لێپیچینه‌وه له وه‌زیری نه‌وتی عێراق بكرێ، به‌و پێیه‌ی هۆكاری به‌فیڕۆچوونی 10 ملیار دۆلاری ساڵانه بووه له پڕۆژه‌كانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتدا، ئه‌وه‌ش به هۆی خراپی ئیداره‌دانه‌وه. ئاشكراشی كردووه، كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بڕه‌پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له یانه‌كاندا به‌فیڕۆ داوه، به تایبه‌ت له یانه‌كانی نه‌وتی باكوور، نه‌وتی باشوور، نه‌وتی ناوه‌ڕاست و مه‌سافی، بڕه‌پاره‌ی وایان تێدا خه‌رج كراوه، “وه‌ك ئه‌وه وابێ یانه‌ی به‌رشلۆنه بن”. عیساوی پێداگیری له لێپرسینه‌وه له وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌كا، به‌و پێیه‌ی “نه‌وت موڵكی تایبه‌تی ئه‌و نییه و موڵكی گه‌ل و گشتییه”.