سعودیە و قەتەر دەروازە سنوورییەکانیان بەڕووی یەکتر دەکەنەوە

دوای نزیکەی چوار ساڵ، هەردوو وڵاتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە و قەتەر دەروازە سنوورییەکانیان بەڕووی یەکتر دەکەنەوە. ئەحمەد ناسر سەباح، وەزیری دەرەوەی کوێت رایگەیاندووە، میر نەواف ئەحمەد سەباحی میری وڵاتەکەی بە جیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە و تەمیم بن حەمەد ئال سانیی میری قەتەر، کردووە. ئەحمەد ناسر سەباح هەروەها رایگەیاندووە، محەمەد بن سەلمان و تەمیم بن حەمەد رەزامەندییان لەسەر کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکانیان و دەروازە سنوورییە زەمینی و دەریاییەکانیان بەڕووی یەکتر، دەربڕیوە. بڕیاریشە رۆژی 5-6-2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگیریکردنی رەوتی ئیخوان موسلیمین، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنن. قەتەر نیمچەدوورگەیەکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبی. سنووری وشکانی تەنیا لەگەڵ سعودیە هەیە و لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن و ئێران سنووری ئاوی هەیە.