گولاڵە.. لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا دوو سەربازی عێراقی کوژران

ئەمشەو سێشەممە تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی گولاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراقی و لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراقی کوژران. نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمشەو سێشەممە 5ی 1ی 2020 ، تیرۆریستانی داعش لە نزیك پردی حەلوان لە ناحیەی گولاڵە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراقی و بەو هۆیەوە دوو سەرباز کوژران و سەربازێكیش بریندار بوو”. گوتیشی: “تیرۆریستانی داعش پاش هێرشەکە هەڵاتوون و ئێستا هێزێکی زۆری سوپای عێراق ناوچەکەیان گەمارۆ داوە”.