پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکات

پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەکات. بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 28ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی خۆی، ساز بکات. کارنامەی کۆبوونەوەکە: – خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ و رێگرتن لە بازرگانی پێکردنی – خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دەزگای زیندانە سیاسییەکان – خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان – خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای گەڕاندنەوەی کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بۆ سەر خزمەتەکانیان – خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی گواستەنوەی ئاسمانی لەنێوان عێراق و سعودیە – خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 – خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چوونە پاڵ پرۆتۆکۆلی سەرکوتکردنی کارە نایاساییەکان – پێشکەشکردنی راپۆرتی لێژنەی تەندروستی وژینگە لە بارەی پیسبوونی ئاو و کاریگەریی بەسەر تەندروستیی گشتی و ژینگە