شەوی رابردوو لە سنوری قەزای داقووق، سێ سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به هۆی بۆردومانی فڕۆكهی هاوپهیمانانهوه كوژران. لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، شەوی رابردوو لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان، لە سنووری قەزای داقووق و بە دیاریكراوی لە گوندی تل عیدا، سێ سەركردەی داعش كوژران. ئاماژهی بهوهش كرد، كه هێزی ئاسمانیی هاوپهیمانان لە سنووری داقووق، بووهتە هۆكاری پەكحستنی جووڵەی تیرۆیستان، “ئەگهرنا داعش لە ناوچەكە لە هەوڵی خۆڕێكخستنەوەدایە.” داواشی كرد، بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی داعش، “بۆردمانی ئاسمانی بۆ سەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بەردەوام بێ”.