بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی لەبارەی پشکنینی چاو بۆ دەرهێنانی مۆڵەت و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێر، بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی1ی2021، هاتوچۆی سۆران لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاگادارییەکی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە داوای دەرهێنانی مۆڵەت و ئەوانەشی کە مۆڵەت نوێ دەکەنەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی چاو، بڵاوکردەوە ئەوەش خراوەتە روو، کە بۆ پشکنینی چاو لە رۆژی دووشەممە 18ی1ی2021، لە باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لێژنەی پشکنین، پشکنینی چاو ئەنجام دەدات.