ئەمشەو پۆلیسی زاخۆ وێنەی هاووڵاتییەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند پێش كەمێك ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشاوە و بەم هۆیەوە دەمودەست گیانی لەدەست داوە. پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە كە پیاوەكە لە سەنتەری قەزای زاخۆ تووشی رووداوەكە بووە و ئێستا تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی زاخۆیە و كەس نەهاتووە بۆ سۆراخكردنی و ناونیشانیشی دیار نییە. پۆلیسی زاخۆ داوای كردووە هەر كەسێك زانیاری لەسەر هەبێت یان بیناسێت، كەسوكاری لێ ئاگادار بكاتەوە. لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە كە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕووداوەكەی ئەنجام داوە، ئێستا لەلایەن پۆلیسی زاخۆوە دەستبەسەرە.