پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکان ده‌خرێنه‌ نێو پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021ی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى ده‌خه‌نه‌ ناو پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021ی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواكارییان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ كردووه‌. زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “كاره‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن و ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ر له‌ پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، پڕۆژه‌ یاساكه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزاریشى تێدا بێت”. گوتیشى: “پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتر پڕۆژه‌ى بچووكى وه‌ك قیڕكردنى گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و چاره‌سه‌ركردنى گرفتى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ڕێگاوبان ده‌بێت”. زاگرس فه‌تاح باسى له‌وه‌شكرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواكارییان پێشكه‌ش به‌ پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ كه‌ به‌رنامە و كارى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى بیخه‌نه‌ ناو پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌وه‌.