بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له خانه‌قین ڕووى دا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، 3 و 41 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 3.4 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی 40 كیلۆمه‌تر له خانه‌قین، ڕووى داوه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دانیشتووانى خانه‌قین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه و بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 14 كیلۆمه‌تر ڕووى داوه و هیچ زیانێكیشى نه‌بووه.