گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: سێ برینداری هێرشە مووشەكییەكە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد سێ برینداری هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان. د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، سێ برينداری هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكان و یەكێكیان نەشتەرگەری بۆ كراوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە سەرجەم نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لە راگەیاندراوێكیشدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاو كراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە داوە، سێ كەس بریندار بوون بەم شێوەیە:برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە كونسوڵخانەكانە لە گەڕەکی وەزیران، باری تەندروستی باشە و جێگیرە، بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.برینداری دووەم کەسێکی کوردی ڕۆژئاوای كوردستانە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قووڵ و شکانی هەیە، باری تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە.برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە، باری تەندروستی جێگیر نییە.ئەوەش دووپات كراوەتەوە كە “دەستبەجێ فریاگوزارییان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە”.