لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکووک دوو هاوسەر گیانیان لەدەست دا

لە رێگای پشتێنە (حەولی) شاری كەركووك، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، دوو هاوسەری كورد گیانیان لەدەست دا. عەمید سەڵاح سابیر، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی لەیلان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16/2/2021، لە ڕێگای پشتێنەی كەركووك، پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕووی دا”. گوتیشی: “لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو هاوسەری كورد گیانیان لەدەست دا، بە ناوەکانی (عەلی حەسەن ئاغا) و (نەعیمە حاجی نامیق) کە خەڵكی ناوچەی داودەی سەر بە خورماتوون”.