بەهمەن کاک عەبدوڵڵا بۆ پەرلەمانتارانی یەکێتی: کاتێ مستەفا سەلیمی رادەست کرا ئێوە لە کوێ بوون

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک بۆ سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەنێرێ و بە تەنزەوە دەڵێ خۆزگە ئێوەش کاوە گەرمیانی و مستەفا سەلیمی و لانە و ئامانجتان زیندانی دەکرد. ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە گوتارێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی”خۆزگە ئێوەش کاوە گەرمیانی و مستەفا سەلیمی و لانە و ئامانجتان زیندانی دەکرد” ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو کەسانە لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی کوژراون یاخود لە ڕووداوی تەمومژاویدا گیانیان لەدەست داوە. بەهمەن کاک عەبدوڵڵا لە چوارچێوەی گوتارەکەیدا پەیامێک ئاراستەی پەرلەمانتارانی یەکێتی و چەند حزبێکی دیکە دەکات و دەڵێ “پەرلەمانتارەکانی یەکێتی عەجەب چ ڕوویەکتان هەیە باسی ئازادی دەکەن، پەرلەمانتارەکانی حزبەکانی تر عەجەب چ خاوەن غیرەت و شەهامەتن ، ئەی کاتێک مستەفای سەلیمی تەسلیم کرا ئێوە لەکوێ بوون بۆ وەک نەعامە سەرتان کردبوو بەژیر زەوی دا ، ئەی بۆ لانە و ئامانج رۆژ نامەنوس نەبوون ؟؟ یان لەترسی کابرا کونە مشکتان لی ببو بەقەیسەری؟”. لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە نووسیەیتی”ئەو کابرا جاسوسەکەی تر کە ئیستا لەپاداشتی جاسوسییەکەی لە یەکێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەولا کراوە بەکاربەدەست ، مەبەستم سامریە ، ئەوە هەرکات قسەی کرد باسی هەڵوێست و جاسوسی و شتی کرد ڤیدیوکەی مەلا کرێکاری بۆ لێدەن و لێی بپرسن ئیشی ئیستات چۆنە و چۆن بەدەستتهێنا”. لە کۆتاییدا ناوبراو رایگەیاندووە: “جارێ هەر ئەوەندە بەسە ، ئەگەر باسی یاسا و دەسەلاتی دادوەری و پەرلەمان و شتیش کرا دواتر بەبەڵگە بۆ خاوەن دکتورا گەورەکەیان دەسەلمێنم ، قسەکانی جگە لە موزایەدە فڕی بە یاساوە نییە”.