كه‌مێك پێش ئێستا دوو هاووڵاتیى كوردى خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ڕووبارى قاسمه‌ڕه‌ش له سنوورى پشده‌ر خنكان..به‌كر بایز،قایمقامى پشده‌ر به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “كه‌مێك پێش ئێستا ئاگادار كراین كه دوو هاووڵاتیى کورد یەکیان بەناوی “ئەسکەندەر محەمەد” خەڵکی سنووری پشدەر و ئەوی دیکەشیان بەناوی ئەبووبەکر محەمەدی خەڵکی گوندی گۆڕەشێری سەردەشتی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه بۆ كارێكى خۆیان هاتوونەتە سنوورى پشده‌ر،لەبەر بەرزبوونى ئاوى ڕووبارى قاسمه‌ڕه‌ش له نزیك گوندى شێنێى نزیك قه‌ڵادزێ له كاتى په‌ڕینه‌وه‌یان لە ڕووبار خنکاون”. گوتیشى: “ته‌رمى هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه وە لە ڕووبارەکە دەرهێندراون و ئێستا سه‌رقاڵى كارى پێویست و ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌یانن بۆ شوێنى خۆیان و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش دەستیان لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە”