گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای گەیاند له ڕێگه‌ى پلانێكه‌وه كوالێتى ئه‌و كه‌له‌وپه‌لە زیاتر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه كه له پڕۆژه‌كانى كاره‌بادا به‌كار ده‌هێندرێن. ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: ” ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانەی کە له پڕۆژه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با به‌كاریان ده‌هێنین، كوالێتییەکەیان به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شێوازى كاركردنى وێستگه و ئامێره‌كانى كاره‌با باشتر و به‌هێزتر بن له‌وه‌ى ئێستا”. گوتیشى: “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیار دراوه پێداچوونەوە و رێکخستن بۆ كوالێتیى کەلوپەلی بەکارهاتوو لە تۆڕەکانی کارەبا و پڕۆژەکانی دابەشکردنی کارەبا له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت”.