سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بەهۆی مەترسیی کودەتای سەربازی، سەرۆک ئەرکانی سوپا (سوپاسالار)ی وڵاتەکەی لە کارەکەی دوور دەخاتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-2-2021، نیکۆڵ باشنیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بڕیاری دوورخستنەوەی سوپاسالاری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی، داوە. نیکۆڵ باشنیان دوورخستنەوەی سوپاسالاری بۆ بوونی مەترسیی کودەتای سەربازی بەسەر حکوومەتەکەی، گەڕاندووەتەوە. سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا داواشی لەلایەنگرانی خۆی کردووە، بڕژێنە سەر شەقامەکای یەریڤانی پایتەخت، بۆ شکستهێنان بە هەر هەوڵێکی کودەتا. پێشتریش لە مانگی 11ـی 2020، دەزگای هەواڵگریی ئەرمینیا رایگەیاند، شکستی بە هەوڵێکی کودەتای سەربازی لە دژی حکوومەت، هێناوە. دوای واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان، کە تێیدا دانی بە سەروەریی ئازەربایجان لەسەر ئەو خاکانەی لە ئەنجامی شەڕی ساڵی رابردوو دەستی بەسەردا گرتن، ناڕەزایی توند دژی نیکۆڵ باشنیان دروست بووە و داوای دەست لەکار کێشانەوەی دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بەهۆی مەترسیی کودەتا سوپاسالاری وڵات دوور دەخاتەوە
