ڕۆژنامەی (کەیهان)ی ئێران کە لەلایەن حوسێن شەریعەتمەداری، نوێنەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت، بڵاوی کردووەتەوە، هێرش بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە تۆڵەی تاوانەکانی ئەو وڵاتەیە لە سووریا و عەمان. ڕۆژنامەی (کەیهان) لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەی خۆیدا لە ڕاپۆرتێکدا کە کراوەتە مانشێتی سەرەکیی ڕۆژنامەکەش، پەرژاوەتە سەر هێرش بۆ کەشتییەکەی ئیسرائیل لە ئاوەکانی دەریای عەمان و جەختی کردووەتەوە کە ئەو “ئەو هێرشە بۆ سەر ئیسرائیل هێرشێکی ڕەوا و لێدانێکی ڕێکوپێک” بووە. ئەم ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە کەشتیی (ئێم وی هلیۆس ڕی) کە لەژێر چاودێریی کۆمپانیای (هلیۆس ڕی) دایە و ئاڵای “باماها”ی بەسەرەوە بووە و لەناو ئاوەکانی دەریای عەمان بووە بەربەیانی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو بەهۆی هێرشێکی گوماناوییەوە دوو مووشەکی ئاراستە کراوە، بەڵام کەس زیانی پێ نەگەیشتووە. له لاپهڕهی یهكهمیدا ههواڵێكی له ژێر ناوی “تاوانهكان له سووریا و عێراق، وهڵام له یهكهم و دهریای عوممانهوه”، بڵاو كردووهتهوه و ئاماژهی بهوه كردووه، كه ئهگهر ههیه كهشتییهكه كهوتبێته كهمینی یهكێك له هێزهكانی سهر به سهنگهری بهرگری. رۆژنامهكه ئاماژهی بهوهش كردووه، هێرشهكانی ئیسرائیل له ناوچهكه، كه بهم دواییه به ئاشكرا ڕوویان داوه. ڕۆژنامەی کەیهان بەبێ خستنەڕووی بەڵگەی سەلمێندراو ئاشکرای کردووە کە ئەو کەشتییە هی کەسێکی نزیکی سەرۆکی (مووساد) بووە و بۆ کاری سیخوڕی هاوتووەتە کەنداو. ئەو ڕۆژنامەیە هێرش بۆ سەر کەشتییەکەی ئیسرائیلی بە کردەوە و چالاکیی (بەرەی بەرگری) پێناسە کردووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو میلیشیا و لایەنانەی کە لە چوارچێوەی سیاسەتی (هیلالی شیعی)دان و لە خۆی نزیکن، بە (بەرەی مقاومە) دەناسێنێت کە حزبوڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن و میلیشیا شیعەکانی عێراقیش دەگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی (ژەیهان)ی ئێران لە کاتێکدایە، کە بنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوێنێ شەممە ڕای گەیاندووە کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی باریی ئەو وڵاتە، ئێران تاوانباری سەرەکییە. بنی گانتز لە لێدوانێکدا لەگەڵ کەناڵی (کان) ڕای گەیاندووە: “ئێمە دەبێ لە لێکۆڵینەوەکانی خۆمان بەردەوام بین، بەڵام بێ هیچ گومانێک دەتوانین بڵێین کە ئێران لە هەوڵدایە تاکوو زیان بە ژێرخانەکانی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە بگەیەنێت”. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش داوە کە: “لە کاتی هێرشەکەدا کەشتییەکەی ئیسرائیل نزیکی ئاوی ئێران بووە و ئەمەش هەموو ئەگەر و گومانەکان کە تاران دەستی تێدایە، زیاتر دەکات”. لەم بارەوە کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلیش لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لەو باوەڕە دان کە سوپای پاسداران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکە و لەو هێرشەدا دوو مووشەک بەکار هێندراوە.
ڕۆژنامەیەکی ئێرانی: هێرش بۆ سەر کەشتییەکەی ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشەکانییە
