ئیسرائیل هاوپەیمانییەک لە دژی ئێران دروست دەکات

ئیسرائیل لە هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سەربازییە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران. دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، حکوومەتی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکە، پەیوەندیی بە چەند وڵاتێکی رۆژئاوایی کردووە. هەروەک دەستەکە بڵاوی کردووەتەوە، هاوپەیمانییە نوێیەکە، کە ئیسرائیل بە نیازە لە دژی ئێران دروستی بکات، چەند وڵاتێکی عەرەبیش لەخۆ دەگرێت. دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە گفتوگۆی تەلەفۆنیی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفەی شازادەی جێنشینی بەحرێن و گفتوگۆی بینی گانستی وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش لەگەڵ شا عرەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، بە مەبەستی دروستکردنی هاوپەیمانییەکە بووە.