به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، كه به گوته‌ى برینداره‌كه، له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى چه‌كى كڵاشینكۆفدا، فیشه‌كێك له‌ده‌ستى ده‌رچووه و به‌ر قاچى كه‌وتووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/3/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، بریندارێک بەناوی (ک، ح، ح) لەدایکبووی ساڵی 1990 پیشەی پێشمەرگە لە لیوای شه‌ش، دانیشتووی ناحیەی (هەڵشۆ)ى سەر بە قەزای پشدەر، گەیەندرایە نەخۆشخانەى گشتیی قه‌ڵادزێ، کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر قاچی چەپییەوە هەبوو”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “بە گوتەی خۆی پاش ئەوەی لە ماڵی خۆیان چەکی جۆری کڵاشینکۆفی پاک کردووه‌تەوە، فیشەکێک لەدەستی دەرچووە و بەر قاچی چەپی کەوتووە”. پۆلیسى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌ش كردووه، ئێستا برینداره‌كه لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە و باری تەندروستی جێگیره، په‌ڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێک خراوە.
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین: بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ
