گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتیی كاره‌باى سلێمانى ڕایگه‌یاند كه به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با به‌رده‌وامه ، داواش له هاووڵاتییان ده‌كات ڕێگا نه‌ده‌ن هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك ده‌ستكارى پێوه‌ره‌كان بكات،به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌رووى یاسا ده‌كرێنه‌وه. سیروان محه‌مه‌د، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له‌لایه‌ن تیمى تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وامه و تا ئێستا هه‌نگاوى باش و و پێویستى ناوه و ڕۆژانه به‌پێى به‌رنامه‌یه‌ك كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”. گوتیشى: “داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه جگه له تیمى تایبه‌تى هۆبه‌كانى چاكسازیی كاره‌با و كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند، ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س و كۆمپانیایه‌كى دیكه ده‌ستكارى پێوه‌ره‌كان بکات”. ڕونیشیكرده‌وه “له كاتى بوونى هه‌ر ده‌ستكاریكردنێكى له‌و شێوه‌یه هاووڵاتیان ده‌توانن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین”.
سلێمانى.. سەبارەت بە پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با هۆشدارییەک ده‌درێته هاووڵاتیان
