لێژنەی کار لە پەرلەمانی عێراق: 15 ملیۆن کەس لە عێراق بێکارن

ئەندامێکی لێژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی خەڵکانی بێکار لە عێراق گەیشتووەتە 15 ملیۆن کەس و زۆرینەشیان گەنجن. فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لێژنەکە، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پرۆژەیاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی ئامادەیە بۆ خوێندنەوەی دووەم و دەنگ لەسەر دا. فازڵ فەتلاوی هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەی ئەوانەی لە عێراق دەتوانن کار بکەن و کاریان نییە، گەیشتووەتە 15 کەس و زۆرینەشیان گەنجن. لەبارەی کەمکردنەوە یان دەستکاریکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەتلاوی رایگەیاندووە، نابێ مووچەکەیان کەم بکرێتەوە، چونکە کەمکردنەوەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ”راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ژیانی هەزاران خێزانی هەژار و ئەو ئافرەتانە دەبێ، کە هاوسەریان نەماوە یان جیابوونەتەوە“. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق نزیکەی 40 ملیۆن کەسە.