بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن مەرجی راگرتنی شەڕ دژی شانشینی عەرەبستانی سعودیە، ئاشکرادەکەن. محەمەد عەلی حوسی، سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشگێڕی لەحکوومەتی حوسییەکان لە یەمەن، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، جەختی لە پێویستیی راگرتنی شەڕ کردووەتەوە. محەمەد عەلی حوسی هەروەها رایگەیاندووە، مەرجی حوسییەکان بۆ راگرتنی شەڕ دژی سعودیە و هاوپەیمانیی عەرەبی و هاوپەیمانەکانیان، بریتین لە؛ – راگرتنی شەڕ لە هەموو پارێزگاکانی یەمەن – لابردنی گەمارۆ لەسەر یەمەن – رێگادان بە گەیشتنی کەشتییە دەست بەسەرکراوەکان لە ماوەی 48 کاتژمێردا بە بەندەرەکانی یەمەن حوسییەکان بزووتنەوەیەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ماددی، مەعنەوی و لۆجیستی، هاوکارییان دەکات. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.
حوسییەکان مەرجی راگرتنی شەڕ دژی سعودیە ئاشکرادەکەن
