گوندی سێوسێنانی سه‌ر به قه‌ره‌داغ، 33 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا و به هۆیه‌وه 69 هاووڵاتی شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی زۆرترسش بریندار بوون. ئێواره‌ى 22ى ئادارى ساڵى 1988 له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه، به چه‌كى كیمیایى بۆردومانى گوندى سێوسێنان له سنوورى قه‌ره‌داغ كرا‌و به هۆیه‌وه 69 هاووڵاتى شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كى زۆرتریش برینداربوون. ساڵانه ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه له ساڵوه‌گه‌ڕى ڕوووداوه‌كه له سێوسێنان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و یاده ناكرێته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى ڕای گه‌یاندووه، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنى ڕێنوێنیی خۆپارێزى له په‌تاكه، ئه‌مساڵ “وه‌كوو پێویست ناتوانین ڕێوڕه‌سم و یادى كاره‌ساته‌كه بكه‌ینه‌وه”.
33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی گوندى سێوسێنانى قه‌ره‌داغدا تێده‌په‌ڕێ
